کەمکردنەوەی حوکمی زیندانی یەکێک لە دۆسیەکانی “ماشالا کەرەمی”

بە وتەی پارێزەریماشاڵا کەرەمی، حوکمی زیندانی یەکێک لە دۆسییەکانی ئەو بەندکراوە لە ٨ ساڵ و ده مانگ، بۆ یەک ساڵ زیندانی تازیری کەم کراوە.

ماشاڵا کەرەمیباوکیمحەممەد مێهدی کەرەمی، لە دەستبەسەرکراوانی شۆڕشیژن، ژیان، ئازادییە کە ١٧ی بەفرانباری ١٤٠١ لە سێدارە درا. ناوبراو لە ڕێکەوتی ٣١ی گەلاوێژی ١٤٠٢دا بە هێرشی هێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر کرا و لەو کاتەوە لە بەندیخانەی ناوەندی کەرەج دا ڕائەگیرێت. پارێزەری ئەو بەندکراوە بە بڵاو کردنەوەی پۆستێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا ئاماژەی بەوە کردووە کەماشاڵا کەرەمی٨ ساڵ و ده مانگ حوکمی زیندانی ئەو بەندکراوە لە دۆسیەیەکدا بۆ یەک ساڵ زیندانی ته‌عزیری کەم کراوەتەوە. جێگای ئاماژەیە کە لە دۆسیەیەکی دیکەدا ناوبراو حوکمی ٣ ساڵ و ٧ مانگی بەسەردا سەپێدراوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net