9

بەهۆی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرێکی سەربازی سەر بە قەتەر لە کاتی مەشقێکی سەربازی هاوبەش لەگەڵ تورکیا، حەوت کەس لە سەربازان و کارمەندانی تەکنیکی گیانیان لەدەستدا.
لەو ڕووداوەدا، چوار سەربازی قەتەری، ئەندامێکی هێزە هاوبەشەکانی قەتەر و تورکیا و دوو تەکنیکاری سەر بە کۆمپانیای “ئەسێلسان” گیانیان لەدەستداوە. وەزارەتی ناوخۆی قەتەریش پشتڕاستی کردووەتەوە کە لە کاتی ڕووداوەکەدا حەوت کەس لە ناو هێلیکۆپتەرەکەدا بوون. بەپێی ڕاپۆرتی کەناڵی جەزیرە، بەرپرسانی بەرگری هەردوو وڵات ڕایانگەیاندووە کە هێلیکۆپتەرەکە بەهۆی کێشەی تەکنیکی کەوتووەتە خوارەوە و ڕووداوەکە لە کاتی ئەرکێکی ئاساییدا ڕوویداوە.