4
حه‌مید نه‌جه‌فی سه‌رۆكی یه‌كێتی نانه‌واخانه‌كانی قوم ڕایگه‌یاند: به‌دوای داواكاری نانه‌واخانه‌كان، نرخی تازه‌ی نانیان له‌و پارێزگایه ڕاگه‌یاندووه.
به وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه حكوومه‌تیه، نرخی نانی سه‌نگه‌كی خۆماڵی بۆ پێنج هه‌زار و ٢٠٠ تمه‌ن، سه‌نگه‌كی ماشینی بۆ چوار هه‌زار و ٦٥٠ تمه‌ن، به‌ڕبه‌ڕی بۆ سێ هه‌زار و ٥٠٠ تمه‌ن، تافتۆن بۆ هه‌زار و ٩٠٠ تمه‌ن و هه‌ر نانێكی له‌واش بۆ ٩٢٠ تمه‌ن هه‌ڵكشاوه. هاوكات له پارێزگاكانی زه‌نجان، مازه‌نده‌ران، خۆراسانی ڕه‌زه‌وی و ئیلام‌یش ڕاپۆرتی هاوشێوه‌ی گرانكردنی نان بڵاو كراوه‌ته‌وه