له سه‌روبه‌ندی ڕۆژی جیهانی كرێكاردا ئاماره‌كان نیشانی ئه‌ده‌ن كه ٧٥ له سه‌دی چینی كرێكاری ئێران له نێوان ده‌هه‌كانی یه‌ك بۆ حه‌وت دا جێیان گرتووه و چوار ده‌هه‌كی سه‌ره‌تایی ئه‌و چینه له ژێر هێڵی هه‌ژاری ته‌واو دا ده‌ژین.
به وته‌ی به‌رپرسانی ده‌وڵه‌ت، ٧٥ له سه‌دی كرێكاران خانوویان نییه و چوار ده‌هه‌كی سه‌ره‌تایی چینی كرێكار له ژێر هێڵی هه‌ژاری دا ده‌ژین. هاوكات نرخی پێداویستیه‌كانی ژیان به‌رده‌وام له زیادبووندایه و شه‌كر، ڕۆن، دانه‌وێڵه، برینج، چای و مریشك ده‌ست ناكه‌وێت. له ڕۆژانی ڕابردوودا نرخه‌كان چه‌ند هێنده زیادی كردووه و نوێنه‌رانی ڕژیم له شۆرای باڵای كار سه‌باره‌ت به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی نرخی نان بۆ ١٧ هه‌زار تمه‌ن هۆشداریان به ده‌وڵه‌ت داوه. چینی كرێكاری كۆمه‌ڵگا چی تر توانای كڕینی گۆشت، ماسی، سه‌وزه و میوه‌ی نه‌ماوه و ته‌نانه‌ت ناتوانێت سه‌ردانی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كانیش بكات.