34
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، نرخی نان له شاری سنه گران بووه و له ئه‌ستۆ نه‌گرتنی به‌رپرسیاره‌تی ئه‌و گرانیه له‌لایه‌ن ناوه‌نده ده‌وڵه‌تیه‌كانه‌وه ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكی ئه‌و شاره‌ی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
به وته‌ی هاووڵاتیان، نرخی هه‌ر دانێك نانی سه‌نگه‌ك یان له‌واش ٥٠٠ تمه‌ن گران بووه له حاڵێكدا ده‌وڵه‌ت هێشتا بڕیاری گرانكردنی نانی نه‌داوه. گرانی و هه‌ڵاوسان ته‌نگی به خه‌ڵكی پارێزگای كوردستان هه‌ڵچنیوه و گرانی نان كه سه‌ره‌كی ترین خۆراكی خه‌ڵكه، كاریگه‌ری له ژیان و مه‌عیشه‌تی جه‌ماوه‌ر داناوه.