11
ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی بەفرانبار، کۆمەڵێک لە چالاکانی مەدەنی و ژنانی سچشارس سنه، دژ بە پشتڕاستکردنەوەی حوکمی لە سێدارەدانی پەخشان عەزیزی، ژنە چالاکوانی کورد لە لایەن دادگای باڵای ڕژیمی ئێران، لە بەردەم بینای پارێزگار گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییان بەرێوەبرد.
خۆپیشاندەران خوازیاری هەڵوەشاندنەوەی دەستبەجێی ئەم حوکمەن کە سەپاوە بە سەر پەخشان عەزیزی دا. لەم کۆبوونەوەیەدا چالاکوانێکی ژن بەیاننامەیەکی خوێندەوە کە تێیدا حوکمی لەسێدارەدان بۆ پەخشان عەزیزی و پەسەندکردنی لەلایەن دادگای باڵای ڕێژیمی ئێرانەوە بە “زاڵمانە” وەسف کرا و لەسەر پێویستی کۆتایی هێنان بەو جۆرە حوکمە جەخت کرایەوە.