8

بەپێی ڕاپۆرتەکان، یەکێتی ئەوروپا و چین سەبارەت بە بارودۆخی ئەمنی هاتوچۆی کەشتییە بازەرگانییەکان لە گەرووی هورموز دەستپێکردووە.
بەپێی زانیارییەکان، کایا کالاس بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئوروپا ڕایگەیاندووە کە ئەم بابەتەی لەگەڵ ئەمریکا و هەروەها لەگەڵ سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان باس کردووە و لە هەمان کاتدا چین ڕایگەیاندووە کە لەگەڵ هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان پەیوەندییەکی نزیک هەیە. بە وتەی بەرپرسان، ئامانجی ئەم گفتوگۆیانە کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکان و پاراستنی ئازادیی گواستنەوەی نەوت لەو ڕێگایەیە. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ بڕیارێکی کۆتایی سەبارەت بە چارەسەرکردنی دۆخەکە بڵاونەکراوەتەوە.