گه‌رده‌لوولی تویته‌ری بۆ پشتیوانی له‌ وریشه مورادی

ماڵپه‌ڕی په‌یام

 

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣ به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ ٢٨ی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠٢٤، كاتژمێر ٩ و ٣٠ خوله‌كی شه‌و به‌ كاتی ئێران و كاتژمێر ٧ی شه‌و به‌ كاتی ئورووپا له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ئێكس، ئینستاگرام و ….هه‌تد گه‌رده‌لوولی توێته‌ری بۆ پشتیوانی له‌ وریشه مورادی ده‌ست پێ ده‌كات.

وریشه مورادی به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له‌ زیندانی ئێڤین، كه‌ ماوه‌ی ١٥ مانگه‌ بیلاته‌كلیف زیندانی و به‌ موحاره‌به‌ تۆمه‌تبار كراوه‌، له‌ ڕۆژی ١٩ی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵه‌وه‌ دژ به‌ سزای ئێعدام له‌ ئێران، مانی له‌ خواردن گرتووه‌ و دۆخی ته‌ندرووستی ناجێگیره‌. ڕۆژی شه‌ممه‌ زیاتر له‌ ١٢٠ چالاكی سیاسی، مه‌ده‌نی و ڕێكخراوه‌ی مافی مرۆڤ له‌ نامه‌یه‌ك دا داویان له‌ وریشه كردبوو مانگرتنه‌كه‌ی بشكێنێت، به‌ڵام ناوبراو وێڕای لاوازبوونی جه‌سته‌ی قبووڵی نه‌كرد و ئێستا گیانی له‌ مه‌ترسی دایه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net