23
					
					
                    
						                    
                
            
ڕۆژی هه‌ینی ٢٧ی پووشپه‌ڕ، ٥٠ شاخه‌وان و ژینگه‌دۆستی شاری سنه به‌هۆی گه‌رمابردوویی ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كران.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئه‌و ٥٠ شاخه‌وانه له كاتی هه‌ڵكشان به سه‌ر چیای ئاویه‌ردا به‌هۆی گرمابردوویی تووشی شۆك بوون و ڕه‌وانه‌ی ناوه‌نده ده‌رمانییه‌كان كراون. سه‌رۆكی ئۆرژانسی سنه ڕایگه‌یاندووه كه ٤٩ كه‌س پاش وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی مه‌ره‌خه‌س كراون به‌ڵام دۆخی ته‌ندرووستی یه‌كێك له شاخه‌وانان ناجێگیر بووه و ڕاگوێزی به‌شی تایبه‌تی نه‌خۆشخانه‌ی ته‌وحید كراوه.
 
			         
			         
			         
                    