پاش هێرشی به‌رینی تیرۆریستانی سه‌ر به ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ سه‌ر ته‌ل ڕه‌فعه‌ت و شه‌هبا له كانتۆنی عه‌فرین، هێزه‌كانی ڕزگاری عه‌فرین بڕیاری چۆكردنی ئه‌و دوو ناوچه و گواستنه‌وه‌ی خه‌ڵكی مه‌ده‌نیان بۆ ناوچه ئارامه‌كانی دا، به‌ڵام له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه گه‌مارۆ دراون و له دۆخێكی سه‌خت دان.
به وته‌ی ڕوانگه‌ی سووری بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، ده‌یان هه‌زار كه‌س ئاواره له سه‌ر ڕێگای حه‌له‌ب گه‌مارۆ دراون و پێویستیان به یارمه‌تی مرۆیی هه‌یه. وته‌بێژی هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیش ڕایانگه‌یاندووه كه به مه‌به‌ستی پاراستنی گیانی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی، خه‌ڵیكی وتوووێژ له‌گه‌ڵ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانن و ده‌یانه‌وێت ڕێگایه‌كی ئه‌من بۆ گواستنه‌وه‌ی ئاواره‌كان بۆ باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریه بدۆزنه‌وه. به پێی دوایین زانیاری، له هێرشی تیرۆریستان بۆ سه‌ر ئاواره‌كانی عه‌فرین دا، سێ كه‌س سه‌ر بڕدراون و چه‌ند هاووڵاتی دیكه بریندار بوون. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، هێزه‌كانی سووریای دیمۆكراتیك له گه‌ڕه‌كه‌كانی ئه‌شره‌فیه و شێخ مه‌قسوودی حه‌له‌ب بڕیاری به‌رخۆدانیان ده‌ركردووه و داوایان له خه‌ڵكی ناوچه‌كانی دیكه كردووه بچن به هانایانه‌وه و یارمه‌تیان بده‌ن تاكوو گه‌مارۆی سه‌ر ئه‌و دوو گه‌ڕه‌كه بشكێنن.