1
ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ده‌یان كۆڵبه‌ر له سنووری نه‌وسوود له‌لایه‌ن هێزه سنوورییه‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه گه‌مارۆ دراون و پێویستیان به یارمه‌تی هه‌یه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كۆڵبه‌رنیووز، ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێره ده‌یان كۆڵبه‌ر له‌لایه‌ن هه‌نگی مه‌رزی نهسوودهوه گه‌مارۆ دراون و پێویستی خێرایان به ئاو و خۆراك هه‌یه. چالاكانی مه‌ده‌نی ناوچه‌ی پاوه و نه‌وسوود داوا له گوندنشینانی ناوچه‌كه ده‌كه‌ن بچن به هانای كۆڵبه‌رانی گیرخواردوو و ڕزگاریان بكه‌ن.