3
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، به‌رپرسانی زانكۆی زایناری پزیشكی كرماشان ده‌ستیان داوه‌ته دامه‌زراندنی چه‌ندین پزیشكی نزیك له ده‌وڵه‌ت كه ئه‌زموونێكی وه‌هایان له بواری پزیشكی دا نییه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، زۆربه‌ی پۆسته حكوومه‌تیه‌كانی زانكۆی زانیاری پزیشكی و نه‌خۆشخانه‌كان دراوه‌ته پزیشكانی نزیك له ده‌وڵه‌تی پزیشكیان و به‌ڕێوه‌به‌رانی زانكۆ، خزم و كه‌س و كاری خۆیان وه‌كوو كارمه‌ند له به‌شه هه‌ستیاره‌كان دا دامه‌زراندووه. دامه‌زرانی نایاسایی كه‌سانی نزیك له حكوومه‌ت و بنه‌ماڵه شهیدهكان له حاڵكێدایه كه به‌شێكی زۆر له گه‌نجانی بسپوڕ و شایسته‌ی كرماشان به‌هۆی نه‌بوونی هه‌لی كار ناچارن وڵات بجێبێڵن و ڕوو له بازاڕی كاری وڵاتانی ئورووپایی بكه‌ن.