ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٦ی ڕه‌زبه‌ر، هاوكات له گه‌ڵ كۆتایی هاتنی وتوێژه‌كانی به‌رپرسانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانی وڵاتانی ئۆروپا و ئا‌مریكا به مه‌به‌ستی ڕێگری له چالاكبوونه‌وه‌ی مكانیزمی ماشه، گه‌مارۆكانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دیسان به سه‌ر كۆماری ئیسلامیداسه‌پێندرانەوه.
له ڕۆژانی ڕابردوودا، وڵاتانی فه‌ڕانسه، ئاڵمان و به‌ریتانیا، به پشت به‌ستن به به‌نده‌كانی بڕیارنامه‌ی به‌رجام، چالاك كردنه‌وه‌ی “میكانیزمیماشه“یان ڕاگه‌یاندبوو. ئێستا به گه‌ڕانه‌وه‌ی گه‌مارۆكانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سه‌ر ڕژیمی كۆماری ئیسلامی، كۆمه‌ڵێكی به‌ربڵاو له چالاكییه‌كانی ڕژیم له بواره‌كانی ئابووری، سه‌ربازی و ماڵی ده‌كه‌وێته ژێر كاریگه‌ری و زۆرێك له چالاكییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی سنووردار ده‌كرێته‌وه. به هۆی چالاك كردنه‌وه‌ی “میكانیزمی ماشه“، هه‌نارده و هاورده كرانی چه‌ك، سیسته‌مه موشه‌كییه‌كان و زانسته په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئه‌م بابه‌ته، چالاكییه مووشه‌كییه‌كانی كۆماری ئیسلامی كه بریتیه له “گه‌شه‌دان، به‌رهه‌مهێنان و تاقی كردنه‌وه“ی مووشه‌كی بالستیك ، قه‌ده‌غه ده‌كرێن، هه‌روه‌ها داراییه‌كانی به‌رپرسانی سه‌ره‌كی ڕژیم له ده‌روه‌ی وڵات بڵۆكه و گواستنه‌وه‌ی داراییه ماڵییه‌كانیان قه‌ده‌غه ده‌كرێن و هاوكات هه‌نارده كرانی نه‌وت و گاز و پترۆشیمی بۆ وڵاتانی دیكه دیسان ده‌كه‌ونه ژێر باری گه‌مارۆكان و وه‌به‌رهێنانی ده‌ره‌كی له ئه‌و به‌شانه‌دا قه‌ده‌غه ده‌كرێن.