ده‌زگای هه‌واڵنێری ئیلنا ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٢ی ڕێبه‌ندان له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاند كه نرخی سه‌به‌تی مه‌عیشه‌ت له گه‌وره‌شاره‌كانی ئێران بۆ ٢٨ ملیۆن و ٩٠٠ هه‌زار تمه‌ن هه‌ڵكشاوه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، “فه‌رامه‌رز ته‌وفێقی” چالاكی كرێكاری به‌شدار له كۆبوونه‌وه‌ی دیاریكردنی ڕێژه‌ی حه‌قده‌ستی كرێكاران ڕایگه‌یاند: له ئێستادا سه‌به‌تی مه‌عیشه‌ت له گه‌وره‌شاره‌كان و به له‌به‌رچاوگرتنی پشكی مه‌سكه‌ن، گه‌یشتۆته ٢٨ ملیۆن و ٩٠٠ هه‌زار تمه‌ن، له شاره بچووكه‌كانیش نرخی سه‌به‌تی مه‌عیشه‌ت سنووره‌كانی ٢٢ بۆ ٢٣ ملیۆن تمه‌نی تێپه‌ڕاندووه. ئه‌وه له حاڵێكدایه كه ڕێژه‌ی حه‌قده‌ستی كرێكاران یه‌ك له‌سه‌ر سێی ئه‌و نرخه‌یه و كرێكاران ناچاران زۆربه‌ی ڕۆژه‌كانی مانگ كه‌مترین خۆراك بخۆن و چیتر ناتوانن جل و به‌رگ و پێداویستیه ده‌رمانی و بێهداشتیه‌كانیان دابین بكه‌ن.