2
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٧ی خه‌رمانان، خاچی سووری ئیتالیا ڕایگه‌یاند كه ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٦ی خه‌رمانان، ٥٣٤ په‌نابه‌ری خه‌ڵكی وڵاتانی جیاواز گه‌یشتوون به دوڕگه‌ی لامبدوسای ئه‌و وڵاته.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه له ڕۆژانی ڕابردوو، به هۆی نوقم بوونی به‌له‌می هه‌ڵگری په‌نابه‌رانی وڵاتی سودان له كه‌ناراوه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی لیبی ، به لانیكه‌م ٥٠ كه‌س گیانیان له ده‌ستدا و به ته‌نیا ٢٤ كه‌س ڕزگار كرا. ئڕه ڕێكخراوه مرۆییه جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه به مه‌به‌ستی ڕێگری كردن له دووباره بوونه‌وه‌ی كاره‌ساتێكی وه‌ها، پێویسته ڕێكخراوه نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌م دۆخه بكه‌ن.