
ڕۆژی ڕابردوو، “مورته‌زا سه‌یدی” چالاكی كرێكاری و به‌ندكراوی ڕاگیراو له به‌ندی ٧ی زیندانی ئێڤین، له لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانه‌وه ڕه‌وانه‌ی ژووری تاكه‌كه‌سی كرا.
ناوبراو ڕێكه‌وتی ٢٦ی خاكه‌لێوه‌ی ساڵی ١٤٠١ی هه‌تاوی، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر ڕێكه‌وتی ١٩ی گوڵانی هه‌مان ساڵ، به دانانی بارمته به شێوازی كاتی ئازاد كرا. ئه‌و هاووڵاتییه پاشان له لایه‌ن لقی دووهه‌می دادگا ئینقلابی شارستانی “شه‌هریار” سه‌ر به شاری تاران، به تۆمه‌تی “ساز كردنی گروپ له ژێر ناوی یه‌كێتی كرێكاران، به مه‌به‌ستی تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات“، حوكمی دوو ساڵ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندرا. به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و چالاكوانه ڕێكه‌وتی ١٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ساڵی ڕابردوو، به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی به‌ندی ٧ی زیندانی ئێڤین كراوه. شایانی باسه به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، “مورته‌زا سه‌یدی” به هۆی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی دژ به گواستنه‌وه‌ی “ئێحسان ئهفراشته” بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی، له لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانههوه حوكمی به‌ندكرانی له ژووری تاكه‌كه‌سی به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.