“ئارمان مورادی” ته‌مه‌ن ٣١ ساڵ، چالاكی مه‌ده‌نی و ژینگه‌پارێزی خه‌ڵكی گوندی “ده‌ره‌گاوان”ی سه‌ر به شاری دیوانده‌ره، خوێندكاری بواری زانسته سیاسیه‌كانی زانكۆی ڕازی كرماشان، به‌دوای بانگ‌كران بۆ لقی ئیجرای ئه‌حكامی دادگای سنه، به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندان ئه‌و شاره گوازرایه‌وه.
“ئارمان مورادی” لە ڕێکەوتی ٢٢ی خەرمانانی ١٤٠٢، هاوکات لەگەڵ ساڵڕۆژی قه‌تڵی حکومەتی ژینا ئەمینی، لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە لە ماڵی باوكی لە گوندی دەرەگاوان دەستبەسەر و دوای ٢٨ ڕۆژ بەدانانی بارمتەی یەک ملیار و ٢٠٠ میلیۆن تمەنی لە گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنە ئازاد کرا. ناوبراو له‌م دوایانه‌دا له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی سنه به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به پێنج مانگ زیندان مه‌حكووم كرابوو.