گواستنه‌وه‌ی ئه‌مجه‌د گه‌ریاخیز چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی سنه‌ بۆ زیندان

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٦ی پووشپه‌ڕ، ئه‌مجه‌د گه‌ریاخیز، چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی سنه‌ و ئه‌ندامی كه‌مپه‌ینینا بۆ ئێعدامبه‌ مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ئه‌و شاره‌ ڕاگوێزرا.

ئه‌مجه‌د گه‌ریاخیز له‌ ١٩ی به‌فرانباری ساڵی ١٤٠٣، له‌ كاتی به‌شداری له‌ مانگرتنی شكۆداری خه‌ڵكی كوردستان دژ به‌ سه‌پاندنی سزای سێداره‌ به‌ سه‌ر په‌خشان عه‌زیزی و وریشه مورادی له‌ یه‌كێك له‌ شه‌قامه‌كانی سنه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو بۆ ماوه‌ی ٣٥ ڕۆژ له‌ گرتووخانه‌ی شارامفه‌ری سنه‌ ئه‌شكه‌نجه و ئازار درا و ڕۆژی ١٧ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ، له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی سنه‌ به‌ شه‌ش مانگ زیندانی ته‌عزیزی و دوو ساڵ زیندانی ته‌علیقی مه‌حكووم كرا.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net