2
ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٠ی گه‌لاوێژ، ئه‌مین كه‌ریمی، هونه‌رمه‌ند و شانۆكاری ناسراو به “ئه‌مینوو” له شاری ورمێ، پاش كۆتایی قۆناغه‌كانی لێپرسینه‌وه بۆ زیندانی ناوه‌ندی ئه‌و شاره ڕاگوێزرا.
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٠ی گه‌لاوێژ، ئه‌مین كه‌ریمی پاش گه‌ڕانه‌وه له وڵاتی توركیا له سنووری ورمێ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو پێشتر و له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شۆڕشی ژیناش له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش یه‌ك مانگ لێپرسینه‌وه به دانانی وه‌سیقه ئازاد كرابوو. شایانی باسه كه دوایین به‌رهه‌می ئه‌مین كه‌ریمی زه‌نجیره درامای “تاژدین و ئه‌مینه” بووه كه له‌لایه‌ن بینه‌رانه‌وه پێشوازی لێكراوه.