35
به‌پێی ئه‌و وینه و ویدیۆیانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، هێزه چه‌كداره‌كانی كۆماری ئیسلامی چه‌ك و چۆڵیان بۆ ناوچه سنوورییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان و شاره‌كانی دیكه‌ی ئێران گواستۆته‌وه.
به‌وته‌ی هاونیشتمانیان، سپای پاسدارانی ڕژیم له ترسی وڵامدانه‌وه‌ی ئیسڕائیل سیسته‌می به‌رگری “اس ٣٠٠”، “اس ٢٠٠” و “باوه‌ڕی ٣٧٢”ی بۆ پاراستنی بنه‌كه مووشه‌كی و په‌هبادییه‌كانی گواستۆته‌وه. هه‌روه‌ها سیسته‌می به‌رگری پێشكه‌وتووی له ده‌ورووبه‌ری ناوه‌نده ئه‌تۆمییه‌كانی جێگیر كردووه و له هه‌ندێك ناوچه‌ش وه‌كوو شاری نه‌غه‌ده، سیسته‌می مووشه‌كی و په‌هبادی داناوه.