“كامران قاسمی” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ورمێ كه ماوه‌ی ٧ ساڵ و نیو مه‌حكوومیه‌تی تێپه‌ڕ ده‌كات، له ناڕه‌زایه‌تی به دژایه‌تی به‌رپرسانی زیندان له‌گه‌ڵ مه‌ره‌خه‌سیه‌كه‌ی، ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن و به فه‌رمانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زیندان ڕه‌وانه‌ی به‌ندی تاكه‌كه‌سی كراوه.
“كامران قاسمی” شارومه‌ندی خه‌ڵكی ورمێ هاوڕێ له‌گه‌ڵ چوار هاووڵاتی دیكه به ناوه‌كانی “ئومید سه‌عیدی”، “نائێب(مه‌سعوود) حاجی زاده”، “عه‌بدۆلعه‌زیزی گوڵمحه‌ممه‌دی” و “كه‌یوان ڕه‌شۆزاده” له ڕێكه‌وتی ١٦ی ڕه‌زبه‌ری ساڵی ٩٨ی هه‌تاوی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعات گوازرانه‌وه. پاش یه‌ك ساڵ بیلاته‌كلیفی، له‌لایه‌ن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ورمێ به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم و هه‌وڵی تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات” هه‌ر یه‌كه‌و به ١٠ ساڵ و یه‌ك ڕۆژ زیندان مه‌حكووم كران. شایانی باسه كه حوكمی زیندانی “كامران قاسمی” دواتر به ٧ ساڵ و شه‌ش مانگ كه‌م كرایه‌وه.