19

به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان، “به‌ختیار مورادی” به‌ندكراوی سیاسی خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان، كه بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ له زیندانی ناوه‌ندی شاری ئیلام ڕاگیراوه، ڕه‌وانه‌ی به‌دیخانه‌ی ناوه‌ندی شاری مه‌ریوان كراوه.
سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و هاووڵاتییه مانگی سه‌رماوه‌زی ساڵی ١٤٠١ی هه‌تاوی هاوکات له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چوونی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” له كوردستان، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیلاعاتی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان به تۆمه‌تی “هه‌ڵگرتنی چه‌ك و به‌شداری له شۆڕشی ژینا” حوكمی ده ساڵ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.