47
ڕۆژی سێشەممە ٢٣ی گەلاوێژ، به‌ندكراوێكی مه‌حكووم به ئێعدام له زیندانی ناوه‌ندی سنه به ناوی “په‌یمان ئه‌ڵڵاوه‌ویسی” ته‌مه‌ن ٣٧ ساڵ، به مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی سزاكه‌ی، ڕه‌وانه‌ی به‌ندی تاكه‌كه‌سی كرا.
په‌یمان ئه‌ڵڵاوه‌یسی، پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر، له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زاییه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كرابوو. شایانی باسه كه پاش تیرۆری ئیسماعیل هه‌نیه له تاران و له‌گه‌ڵ نزیك بوونه‌وه به ساڵڕۆژی قه‌تڵی حكوومه‌تی ژینا ئه‌مینی و ده‌ستپێكی شۆڕشی ژینا، ڕێژه‌ی ئێعدامی به‌ندكراوان له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه به ڕاده‌یه‌كی به‌رچاو زیادی كردووه.