2
ڕۆژی ڕابردوو، “جه‌واد له‌عل محه‌ممه‌دی” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی وه‌كیل ئابادی مه‌شهه‌د، پێش له كۆتایی هاتنی قۆناغی ده‌رمانه‌كه‌ی، ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه كرا.
ناوبراو حه‌فته‌ی ڕابردوو به مه‌به‌ستی ئه‌نجام دانی نه‌شته‌رگه‌ری ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی “قائم” له شاری مه‌شهه‌د كرا و سه‌ره‌ڕای پێشنیاری پزیشك بۆ پێدانی لانیكه‌م ٢٨ ڕۆژ موره‌خه‌سی به مه‌به‌ستی كۆتایی هاتنی قۆناغی ده‌رمانه‌كه‌ی، له لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانه‌وه بڕیاری گه‌ڕاندنه‌وه‌ی بۆ زیندان دراوه. شایانی باسه ئه‌و هاووڵاتییه ته‌مه‌ن ٥٧ ساڵه، له چه‌ند دۆسیه‌ی جیاوازدا، سه‌رجه‌م حوكمی ٢١ ساڵ زیندانی ته‌عزیری به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.