ڕۆژی شه‌ممه ١٢ی ڕه‌شه‌مه، هاووڵاتیه‌كی خه‌ڵكی گوندی گوڵچێر”ی سه‌ر به شاری مه‌ریوان به ناوی “خه‌بات وه‌یسی” به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانی ڕه‌وانه‌ی زیندانی ئه‌و شاره كرا.
“خه‌بات وه‌یسی” خوێندكاری بواری زمانی ئینگلیزی، ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٩ی خه‌رمانانی ١٤٠١، له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی بزووتنه‌وه‌ی ژینا له شاری مه‌ریوان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٦ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠١، به دانانی وه‌سیقه ئازاد كرا. ناوبراو ڕۆژی دووشه‌ممه ١٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١، بۆ جارێكی دیكه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش لێپرسینه‌وه ئازاد كرا. ناوبراو له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی مه‌ریوانه‌وه به سه‌رۆكایه‌تی قازی “ڕۆحی” به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” و “هاوكاری له‌گه‌ڵ حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به ١٥ مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرا.