2
به پێی ڕاپۆرته‌كان، “دره‌خشان ڕه‌حیمی” هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری سنه، پاش سێ مانگ ده‌ستبه‌سه‌ر كران له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كان و هه‌روه‌ها ئهنشكهنجه و ئازاری له گرتووخانه‌كانی ئه‌و ناوه‌نده، بۆ به‌ندی ژنانی زیندانی سنه ڕاگوێزرا.
ناوبراو له كاتی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی‌دا، له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان و پارێزه‌ر و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندی گرتن له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كرابوو و له ژێر ئه‌شكه‌نجه و لێپرسینه‌وه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمدا، زیانێكی زۆری جه‌سته‌یی و ده‌رونی به‌ر كه‌وتووه. شایانی باسه ئه‌و هاووڵاتییه هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی ١٢ ڕۆژه‌ی نێوان ئێران و ئیسرائیل ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی ئیسرائیل” خراوه‌ته پاڵی.