8
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٥ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، دوو شارومه‌ندی خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد كه بۆ ماوه‌ی زیاتر له ٢ مانگه له لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتڵاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون، بۆ به‌ندیخانه‌ی ورمێ ڕاگوێزران.
ئه‌و دوو به‌ندكراوه‌ی خه‌ڵكی مه‌هاباد به ناوه‌كانی “جه‌لال سه‌ده‌فی” و “قادر خه‌رامان فه‌ر“، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٥ی سه‌رماوه‌زی ئه‌مساڵ، به هێرشی هێزه‌كانی ئیتڵاعات بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. له ماوه‌ی ئه‌م دوو مانگه‌دا ناوبراوان له مافی په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان و هه‌روه‌ها ده‌ستڕاگه‌یشتنیان به پارێزه‌ر بێبه‌ش كرابوون و تا ئێستاش زانیاریێك سه‌باره‌ت به‌و تۆمه‌تانه خراونه‌ته پاڵیان له به‌رده‌ستدا نییه.