ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٨ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، دوو هاووڵاتی خه‌ڵكی شاره‌كانی شنۆ و پیرانشار به ناوه‌كانی “حاجی به‌رزه” و “یووسف حاجی خۆش” به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانیان ڕه‌وانه‌ی زیندانه‌كانی نه‌غه‌ده و شنۆ كران.
حاجی به‌رزه، مامۆستای زمانی كوردی خه‌ڵكی گوندی چیانه‌ی پیرانشار، ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٠ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٣، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه له شوێنی كاره‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو دواتر له‌لایه‌ن لقی ١٠٢ی دادگای پیرانشار به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به پێنج مانگ زیندان و ١٥ ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمه‌ی ماڵی مه حكووم كرا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، یووسف حاجی خۆش، ئه‌ندامی شۆرای ناوه‌ندی و ده‌سته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌ی یه‌كگرتووی كورد له گوندی “كۆنه قه‌ڵا“ی شنۆ كه پێشتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به سێ ساڵ و چوار مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرابوو، ڕه‌وانه‌ی زیندانی نه‌غه‌ده كراوه.