گواستنه‌وه‌ی دوو هاووڵاتی بۆ زیندانه‌كانی ورمێ و پیرانشار

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٣ی به‌فرانبار، دوو شارومه‌ندی خه‌ڵكی شاره‌كانی مهاباد و پیرانشار به‌ ناوه‌كانی گه‌لاوێژ محه‌ممه‌دی ئه‌رشه‌د و ئیسماعیل سوله‌یمانی به‌ مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانیان بانگهێشتی لقی ئیجرای ئه‌حكام و زیندان كران.

گه‌لاوێژ محه‌ممه‌دی ئه‌رشه‌د له‌ ڕێكه‌وتی ٢٤ی گه‌لاوێژی ئه‌مساڵ له‌ كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ له‌ سه‌ر كار له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٦ی خه‌رمانان به‌ دانانی وه‌سیقه ئازاد كرا. ناوبراو دواتر له‌لایه‌‌ن دادگای ئینقلابی مهاباده‌وه‌ به‌ تۆمه‌تیته‌بلیغ دژی نیزامبه‌ چوار مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه‌، ئیسماعیل سوله‌یمانی مانگی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ماوه‌یه‌ك له‌لایه‌ن لقی ١٠٢ی دادگای گشتی و ئینقلابی پیرانشار به‌ تۆمه‌تیته‌بلیغ دژی نیزامبه‌ ده‌ مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرابوو.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net