5
ڕۆژی شهممه ٣٠ی خاكهلێوه، سروە پوورمحەممەدی، ئەندامی ئەنجومەنی فەرهەنگی کۆمەڵایەتی نۆژین، به مهبهستی تێپەڕكردنی ماوەی سزاکەی بۆ کانونی چاکسازی و پەروەردەی سنە گواسترایەوە.
سروە پوورمحەممەدی، لە ڕێكهوتی ٩ی ڕێبەندانی ساڵی ١٤٠١، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و پاش ١٦ ڕۆژ بە دانانی بارمتە لە کانونی چاکسازی و پەروەردەی شاری سنە ئازاد کرابوو. ناوبراو مانگی سەرماوەزی ١٤٠٣، لەلایەن لقی پێداچوونەوەی دادگای سنه بە تۆمەتی “ڕێکخستنی گرووپ و دەستە بۆ تێکدانی ئەمنییەتی وڵات“، بە ٥ ساڵ زیندانی مهحكووم كرا.