
به پێی ڕاپۆرته‌كان، سێ به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین به هۆی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی دژ به گواستنه‌وه‌ی “ئێحسان ئهفراشته” بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی، ڕه‌وانه‌ی ژووری تاكه‌كه‌سی كراون.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ڕێكه‌وتی ١٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ر ئه‌و سێ زیندانییه به ناوه‌كانی “مورته‌زا سه‌یدی، بێهنام موهاجر و میلاد خورشید ته‌له‌ب” هاوكات له‌گه‌ڵ لانیكه‌م ٢٠٠ به‌ندكراوی دیكه‌ی ڕاگیراو له به‌ندی حه‌وته‌می ئه‌و زیندانه، دژ به گواستنه‌وه‌ی “ئێحسان ئهفراشته” به‌ندكراوی سیاسی مه‌حكوم به ئێعدام، به داخستنی ده‌رگاكانی به‌نده‌كه، وه‌رنه‌گرتنی خواردن و هه‌روه‌ها وتنه‌وه‌ی درووشم دژ به “ڕێبه‌ر و ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی”، ویستوویانه ڕێگری له گواستنه‌وه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه بکەن.