6
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٣ی جۆزه‌ردان، سێ شۆفێری ده‌ستبه‌سه‌ركراوی بارهه‌ڵگر له شاری سنه به ناوه‌كانی سدیق محه‌ممه‌دی، كاوه مورادیان و ڕزگار مورادی له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره بۆ به‌ندی زیندانیان سیاسی به‌ندیخانه‌ی سنه ڕاگوێزران.
سدیق محه‌ممه‌دی، كاوه مورادیان و ڕزگار مورادی هاوكات له‌گه‌ڵ مانگرتنی سه‌راسه‌ری كامیۆندارانی ئێران له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئیداره‌ی ئیتلاعاتی سنه چه‌ند تۆمه‌تی بێ بنه‌مای به سه‌ر ئه‌و هاووڵاتیانه سه‌پاندووه و كۆمه‌ڵگه‌ی كرێكاری ئێران و بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و سێ به‌ندكراوه وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی له ئاست دۆخی ته‌ندرووستیان، خوازیاری ئازادی بێ شه‌رت و مه‌رجیان بوون.