
ڕۆژی دووشه‌ممه ١٩ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٤ی هه‌تاوی، سێ هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری پیرانشار به ناوه‌كانی “شوانه، ئه‌حه‌د و ئومید خزرنژاد” به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕاندنی ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌یان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی نه‌غه‌ده كران.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و سێ هاووڵاتییه مانگی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢ی هه‌تاوی له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاشان له لایه‌ن لقی یه‌كی دادگا ئینقلابی شاری مه‌هاباد، به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه كوردییه‌كان“، هه‌ر یه‌ك حوكمی سێ ساڵ به‌ندكرانیان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه. شایانی باسه ئه‌و سێ به‌ندكراوه پێشووتر پاش لێپرسینه‌وه له گرتووخانه‌كانی ئێتڵاعات، ڕێكه‌وتی ١٦ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٣ی هه‌تاوی، به دانانی بارمته به شێوازێكی كاتی ئازاد كرابوون.