ڕۆژی دووشەممە، ١٦ی ڕێبەندان، هاووڵاتییەک بە ناوی “سەلاح عوسمانی” خەڵکی گوندی “خراپە” و دانیشتووی پیرانشار، پاش تەواوبوونی قۆناغەکانی لێپرسینەوە، لە گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ بۆ زیندانی نەغەدە ڕاگوێزرا.
سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێشەممە، ٢٦ی بەفرانبار، هێزە ئەمنییەتییەکانی ڕژیم بە بێ بەڵگەی یاسایی هێرشیان کردە سەر ماڵی “سه‌لاح عوسمانی” و ناوبراویان دەستبەسەر و ده‌ستیان به‌سه‌ر مۆبایله‌كه‌یدا گرت. ئه‌و هاووڵاتیه له ماوه‌ی به‌ندكرانیدا له ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كرا. تا كاتی داڕشتنی ئه‌و هه‌واڵه هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر هۆكاری به‌ندكرانی “سه‌لاح عوسمانی” له‌به‌رده‌ستدا نییه، به‌ڵام ساڵی ١٤٠٠ی هه‌تاوی جارێكی دیكه به تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” ده‌ستبه‌سه‌ر و له دادگای ئینقلابی پیرانشاردا بێ‌تاوان ناسێندرا.