گواستنه‌وه‌ی شه‌ش هاووڵاتی خه‌ڵكی پیرانشار بۆ زیندانی نه‌غه‌ده‌

وه‌رگیراو له‌ كۆمه‌ڵه‌

 

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٥ی گوڵانی ١٤٠٣، شه‌ش هاووڵاتی خه‌ڵكی شاری پیرانشار به‌ ناوه‌كانی “عه‌لیڕه‌زا محه‌ممه‌دی ئه‌رشه‌د”، “ئیسماعیل ته‌جه‌لا”، “هیوا مه‌حموودی”، “ئارام خالدی نه‌سه‌ب”، “محه‌ممه‌د(دیاكۆ) ئیبراهیمی” و “ئێحسان گوڵابی” به‌ مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانیان، ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندانی نه‌غه‌ده‌ كران.

ئه‌و شه‌ش هاووڵاتیه‌ به‌ تۆمه‌ته‌كانی “هاوكاری له‌گه‌ڵ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم”، “ئیجماع و ته‌بانی دژبه‌ ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی” و “چالاكی ته‌بلیغی دژ به‌ نیزام” به‌ زیندان مه‌حكووم كراون. به‌پێی حوكمی دادگای ئینقلابی پیرانشار، “ئیسماعیل ته‌جه‌لا” به‌ شه‌ش ساڵ و یه‌ك مانگ زیندان، “ئارام خالدی نه‌سه‌ب” و “عه‌لیڕه‌زا محه‌ممه‌دی ئه‌رشه‌د” هه‌ر یه‌كه‌و به‌ شه‌ش ساڵ و یه‌ك مانگ زیندان، “ئێحسان گوڵابی” و “محه‌ممه‌د ئیبراهیمی” هه‌ر یه‌كه‌و به‌ ١٤ ساڵ زیندان و “هیوا مه‌حموودی” به‌ دوو ساڵ زیندان مه‌حكووم كراون.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net