“عه‌لیڕه‌زا قه‌نبه‌ری” و “جه‌واد محه‌ممه‌دی فه‌رد” شارومه‌ندانی خه‌ڵكی ورمێ به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانیان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندانی ئه‌و شاره كراون.
“جه‌واد محه‌ممه‌دی فه‌رد” له مانگی پووشپه‌ڕی ١٤٠١ و “عه‌لیڕه‌زا قه‌نبه‌ری” له مانگی گه‌لاوێژی هه‌مان ساڵ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه له شاری ورمێ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعات گوازرانه‌وه. مانگی سه‌رماوه‌زی هه‌مان ساڵ ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه به دانانی وه‌سیقه ئازاد كرا، به‌ڵام له مانگی پووشپه‌ڕی ساڵی ١٤٠٢، له‌لایه‌ن لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی ورمێ به تۆمه‌تی “لیدری ناڕه‌زایه‌تیه‌كان”، “پێكهێنانی گرووپی نایاسیی و هه‌وڵی تێكدانی ئاسایشی گشتی” به چوار ساڵ زیندان و به تۆمه‌تی “بێڕێزی به ڕێبه‌ری” به ١٦ مانگ زیندان مه‌حكووم كرا. هه‌روه‌ها “عه‌لیڕه‌زا قه‌نبه‌ری” به تۆمه‌تی “ئه‌ندامه‌تی له گرووپه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به چوار ساڵ زیندان، به تۆمه‌تی “بێڕێزی به ڕێبه‌ری” به ١٦ مانگ زیندان و به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به ٨ مانگ زیندان سزا درا.