گواستنه‌وه‌ی عوسمان ئیسماعیلی بۆ زیندانی سه‌قز

 

عوسمان ئیسماعیلی، چالاکی کرێکاریی خه‌ڵكی سه‌قز، ڕۆژی پێنجشەممە، ١ی خەرمانان، دوای سێ ڕۆژ مه‌ره‌خه‌سی، بۆ زیندانی ناوەندیی سەقز گوازرایه‌وه‌.

هەژماری ئینستاگرامی ئەم چالاکە کرێکارییە، ڕۆژی ٢٩ی گەلاوێژ، نووسیبوو: “دوای هەفتەیەک بەدواداچوونی بنەماڵەکەم، بە مەبەستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی ئازاد كرام و لقی ئیجرای ئه‌حكامی دادگای ئینقلابی سه‌قز سێ ڕۆژ مۆڵەتیان پێدام. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ عوسمان ئیسماعیلی ڕۆژی ٥ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵ مۆڵه‌تی ده‌رمانی پێ درا و پێنج جار له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی سنه‌، تاران و مهاباد نه‌شته‌رگه‌ری بۆ كرا. ئه‌و چالاكه‌ خۆشناوه‌ كرێكارییه‌ وێڕای بڕیاری پزیشكان بۆ پشوودان له‌ ماڵه‌وه‌، به‌ فه‌رمانی قازی دادگای ئینقلابی سه‌قز بۆ به‌ندیخانه‌ی ئه‌و شاره‌ ڕاگوێزرا.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net