عیسا ئیبراهیم زادە، زیندانیی سیاسیی و چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی شنۆ، كە كۆتایی مانگی پووشپەڕ بەهۆی داژایەتیی ده‌زگای قه‌زایی له‌گه‌ڵ درێژكردنەوەی ماوه‌ی مه‌ره‌خه‌سیه‌كه‌ی هەوڵی خۆكوژیی دابوو، بۆ زیندانی نەغەدە گوازرایەوە.
به‌پێی زانیارییه‌كان، کوڕە بچووكەكەی عیسا تووشی نەخۆشیی دڵ بووە و پێویستیی بە چاودێریی پزیشكی هەیە. عیسا ئیبراهیم زادە ڕۆژی هەینی ٢٩ی پووشپەڕ، پاش ماوەیەکی کەم لە ڕەوانەکردنی بۆ مه‌ره‌خه‌سی، بە هۆی دژایەتیی بەرپرسانی زیندانی ناوەندیی نەغەدە بۆ درێژکردنەوەی ماوه‌ی مه‌ره‌خه‌سیه‌كه‌ی، هەوڵی خۆكوژی دا و بۆ نەخۆشخانەیەکی ورمێ گوازرایەوە. عیسا ئیبراهیم زادە لە سەردەمی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی” بۆ ماوەی بیست و سێ ڕۆژ لەلایەن ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و دواجار سزای سێ ساڵ زیندانیی بەسەردا سەپێندرا.