29
“حه‌بیب دێریس” كرێكار و به‌ندكراوی سیاسی مه‌حكووم به ئێعدام له زیندانی ئه‌هواز، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٥ی گوڵان، بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی گوازریه‌وه و ئه‌گه‌ری له سێداره‌دانی له ئارادایه.
“حه‌بیب دێریس” هاوڕێ له‌گه‌ڵ پێنج كرێكاری دیكه، زستانی ساڵی ٩٧ی هه‌تاوی و هاوكات له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تیه كرێكارییه‌كان له پارێزگای خووزستان له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی شه‌یبان گوازرانه‌وه. ئه‌و پێنج كرێكاره له‌لایه‌ن دادگای ئینقلای ئه‌هوازه‌وه به تۆمه‌تی “موحاره‌به و افساد فی الارض” به ئێعدام مه‌حكووم كراون.