2

له ڕۆژانی ڕابردوودا، لانیكه‌م ٣١٠ هاووڵاتی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی ڕابردوو، ڕه‌وانه‌ی زیندانی شه‌یبانی ئه‌هواز كراون.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌ركراوانه پاش گواستنه‌وه‌یان بۆ زیندانی شه‌یبان، نه‌ك ته‌نیا له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان بێبه‌ش كراون، به‌ڵكوو قه‌ده‌غه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ به‌ندكراوانی دیكه‌ی ئه‌و زیندانه به‌سه‌ریاندا سه‌پێندراوه و هاوكات به‌شێكی زۆر له پڕۆسەی لێپرسینهوهكانیان له‌و شوێنه به‌ڕێوه ده‌چێت. جێگای ئاماژه‌یه چالاكوانان و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به شوێی ڕاگرتن و دۆخی ته‌ندروستیان هوشداریان داوه.