22
“ماشەڵڵا کەرەمی”، باوكی لاوی لە سێدارە دراو “محەممەدمێهدی کەرەمی”، لەناکاو لە زیندانی کەرەجەوە بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.
گواستنهوهی ئهو باوكه دادخوازه بۆ شوێنێكی نادیار لە كاتێكدا ڕوویداوه كه بڕیاربوو دانیشتنی دادگای ناوبراو لە ڕۆژانی داهاتوودا بەڕێوە بچێت. ناوبراو پێشتر لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە بە “ئەندامبوون لە گرووپی دژبهری نیزام”، “بەشداری لە كۆبوونەوەی نایاسایی بە مەبەستی تێكدانی ئاسایشی وڵات”، “پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی”، “بێڕێزی بە پیرۆزییەکان” و “سووكایەتی بە خامنهیی”،تۆمەتبار کرابوو.