ڕۆژی شه‌ممه ٣١ی جۆزه‌ردان، محه‌ممه‌دئه‌مین مه‌هده‌وی شایسته به‌ندكراوی سیاسی ڕاگێراو له زیندانی ئێڤین كه به ئێعدام مه‌حكووم كراوه بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی گوازرایه‌وه.
محه‌ممه‌دئه‌مین مه‌هده‌وی شایسته له پاییزی ساڵی ١٤٠٢ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی تاران به سه‌رۆكایه‌تی قازی سه‌ڵه‌واتی به تۆمه‌ته‌كانی “بێڕێزی به ئیسلام” و “هاوكاری له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل” به ئێعدام مه‌حكووم كرا. ڕۆژی ڕابردوو ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه له ناكاودا بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی ڕاگوێزرا و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌ری له‌سێداره‌دانی هۆشداریان به كۆماری ئیسلامی داوه. له هه‌واڵێكی دیكه‌دا، گاردی ئه‌منیه‌تی زیندانی قزلحه‌ساری كه‌ره‌ج كه‌شێكی پڕ له ترس و دڵه‌ڕاوكێیان به سه‌ر به‌ندكراوان دا زاڵ كردووه و به‌ندكراوانی سیاسی له سه‌ره‌تایی ترین مافه‌كانیان بێبه‌ش كراون.