گواستنه‌وه‌ی محه‌ممه‌د ئیسماعیلی ئازه‌ر بۆ زیندانی مهاباد

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ١٧ی ڕێبه‌ندان، محه‌ممه‌د(كامیل) ئیسماعیلی ئازه‌ر شارومه‌ندی خه‌ڵكی مهاباد به‌ مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ئه‌و شاره‌ ڕاگوێزرا.

محه‌ممه‌د ئیسماعیلی ئازه‌ر ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ، خه‌ڵكی گوندی قه‌ڵعه‌ حه‌سه‌نی سه‌ر به‌ شاری مهاباده‌ و مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ١٤٠١ له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ به‌ توندووتیژییه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ئه‌و شاره‌ به‌ شه‌ش مانگ زیندانی ته‌عزیزی و ٧ مانگ به‌ندكران به‌ پێبه‌ندی ئه‌له‌كترۆنیی له‌ ماڵه‌وه‌ مه‌حكووم كراوه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net