گواستنه‌وه‌ی محه‌ممه‌د داوه‌ری، چالاكی كرێكاری بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی شیراز

ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢ی به‌فرانبار، محه‌ممه‌د داوه‌ری، چالاكی كرێكاری به‌ندكراو له‌ زیندانی شیراز، له‌ ناكاودا بۆ گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعات ناسراو به‌پلاك ١٠٠گوازرایه‌وه‌.

بنه‌ماڵه‌ی محه‌ممه‌د داوه‌ری ئه‌و هه‌واڵه‌یان پشتڕاست كردووه‌ته‌وه‌ و ڕایانگه‌یاندووه‌ كه‌ محه‌ممه‌د هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فوونی له‌گه‌ڵیان دا نه‌گرتووه‌ و نیگه‌رانی دۆخی ته‌ندرووستی ناوبراون. جێگای ئاماژه‌یه‌ كه‌ سه‌ره‌تای مانگی سه‌رماوه‌زی ساڵی ڕابردوو، محه‌ممه‌د داوه‌ری له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی شیراز به‌ تۆمه‌تیبێڕێزی به‌ ڕێبه‌ریبه‌ سێ ساڵ زیندانی ته‌عزیزی، دوو ساڵ قه‌ده‌غه‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه‌ له‌ وڵات و دوورخرانه‌وه‌ بۆ شارستانی به‌ردسیری كرمان، هه‌روه‌ها به‌ تۆمه‌تیچالاكی ته‌بلیغی دژی نیزامبه‌ یه‌ك ساڵ و شه‌ش مانگ زیندان مه‌حكووم كرابوو.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net