18
له ڕۆژانی ڕابردوودا، مەجید عەجەبی چالاكی مه‌ده‌نی خەڵکی سەقز، دوای بانگکران بۆ لقی ئیجرای ئه‌حكامی ئه‌و شاره، دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی ناوەندیی سەقز گوازراوەتەوە.
مەجید عەجەبی ماوەیێك له‌وه‌به‌ر لەلایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی سەقزەوە بە تۆمەته‌كانی “تێكدانی ئاسایشی وڵات”، “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” و ته‌بلیغ دژی نیزام” به شەش ساڵ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرابوو. بەپێی یاسای کۆکردنەوەی سزاکان، زۆرترین سزا واته ١٨ مانگی بۆ جێبه‌جێ ده‌كرێت.