
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕژیمی توركیا هێزێكی زۆری نیابه‌تی بیانی ڕه‌وانه‌ی سنووری شاری داگیركراوی سه‌رێكانی له ڕۆژئاوای كوردستان كردووه و له حاڵه‌تی ئاماده باشیدان.
به وته‌ی سه‌رچاوه خۆجێییه‌كان، زۆربه‌ی ئه‌م هێزانه له وڵاتانی ئۆزبه‌كستان و چچننن و چه‌كدارانی جیهادین. ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به ده‌ستپێكردنی شه‌ڕێكی نوێ له ناوچه‌كانی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا به جددی هوشداریان داوه و داخوازیان له ڕژیمی نوركیا كردووه واز له پشتیوانی له گروپه جیهادییه‌كان بهێنێت. هه‌روه‌ها شایانی باسه هاوكات له‌گه‌ڵ گواستنه‌وه‌ی ئه‌و هێزه، بۆ ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه په‌هباده سه‌ربازییه‌كانی ڕژیمی توركیا به شێوازێكی به‌رده‌وام له ئاسمانی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ده‌فڕین و تا ئێستا چه‌ند ئامانجێكیان پێكاوه.