4
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٤ی ڕێبه‌ندان، هێمن ئیبراهیم حه‌مزه، شارومه‌ندی خه‌ڵكی گوندی قه‌رگوڵی سه‌ر به شاری بۆكان، به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ئه‌و شاره ڕاگوێزرا.
به‌یانی پێنجشه‌ممه ٢٠ی گوڵانی ١٤٠٣، هێمن ئیبراهیم حه‌مزه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕۆژی دووشه‌ممه ١٢ی جۆزه‌ردان به دانانی وه‌سیقه له گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ورمێ ئازاد كرا. ناوبراو له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌تی ته‌بلیغ دژی نیزام به سێ مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم و ڕۆژی پێنجشه‌ممه بۆ زیندانی بۆكان ڕاگوێزرا.