زیاتر له ٧٠ ده‌ستبه‌سه‌ركراوی ئه‌م دوایانه‌ی خووزستان له به‌ندی كه‌ره‌نتینه‌وه بۆ به‌ندی پێنجی زیندانی شه‌یبانی ئه‌هواز ڕاگوێزراون و ئێستا ڕێژه‌ی به‌ندكراوانی ئه‌و به‌نده گه‌یشتووه‌ته ١١٠ كه‌س.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، ئه‌و ٧٠ شارومه‌نده به “هاوكاری له‌گه‌ڵ ئیسڕائیل” و “سیخوڕی بۆ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” تۆمه‌تبار كراون و په‌روه‌نده‌كانیان ڕاده‌ستی لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی ئه‌هواز به سه‌رۆكایه‌تی قازی ئه‌دیبی مێهر كراوه. چالاكانی مافی مرۆڤ سه‌باره‌ت به سه‌پاندنی سزای قورس به سه‌ر ئه‌و ٧٠ كه‌سه هۆشداریان داوه و ڕایانگه‌یاندووه كه قازی ئه‌دیبی مێهر هه‌مان كه‌سه كه بۆ مه‌سعوود جامعی، عه‌لیڕه‌زا مه‌رداسی و فه‌رشاد ئێعتێمادیفهر سزای سێداره‌ی ده‌ركردووه. هه‌روه‌ها شه‌ش به‌ندكراوی دیكه به ناوه‌كانی عه‌لی مه‌جده‌م، محه‌ممه‌دڕه‌زا موقه‌ده‌م، موعین خه‌نفه‌ری، سه‌یدعه‌دنان غه‌بیشاوی، سهیدسالم ئالبوشوكه و حه‌بیب دریس له هه‌مان لق و له‌لایه‌ن هه‌مان قازییه‌وه به ئێعدام مه‌حكووم كراون و ئه‌گه‌ری جێبه‌جێكردنی سزاكانیان له ئارادایه.