ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٦ی خاكه‌لێوه، حه‌وت شارومه‌ندی خه‌ڵكی شنۆ به ناوه‌كانی “شوانه بابه‌كری” ته‌مه‌ن ٣٧ ساڵ، “شه‌فیع بابه‌كری” ته‌مه‌ن ٣٥ ساڵ، “ساڵح سخاوه‌ت” ته‌مه‌ن ٣٤ ساڵ، “سۆران به‌نگینی” ته‌مه‌ن ٢٠ ساڵ، “هیوا شه‌ریفی” ته‌مه‌ن ١٩ ساڵ، “شه‌هرام ئیبراهیمی” ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ و “شاهین ئیبراهیمی” ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ، به مه‌به‌ستی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانیان ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندان كران.
ئه‌و حه‌وت هاووڵاتیه مانگی پووشپه‌ڕی ١٤٠٢ به بیانووی پۆشینی جل و به‌رگی كوردی هاوشێوه‌ی پێشمه‌رگه و به‌شداریكردنیان له مه‌راسمی زه‌ماوه‌ندی “سۆران به‌نگینی” ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ماوه‌یه‌ك به دانانی وه‌سیقه ئازاد كران. به پێی زانیارییه‌كان، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم هه‌ر یه‌ك له‌و شارومه‌ندانه‌ی به سێ بۆ شه‌ش مانگ زیندان مه‌حكووم كردووه.