ڕۆژی چوارشه‌ممه ٤ی ڕه‌زبه‌ر، په‌خشان عه‌زیزی، ڕۆژنامه‌وانی به‌ندكراو له زیندانی ئێڤین باری ته‌ندرووستی تێك چوو و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی زیندان كرا.
په‌خشان عه‌زیزی مانگی گه‌لاوێژی ساڵی ١٤٠٢، له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی ئێڤین ڕاگوێزرا. ئه‌و ڕۆژنامه‌وانه له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه په‌روه‌نده‌سازی بۆ كرا و پاش چه‌ند مانگ ئه‌شكه‌نجه و ئازار، له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌تی بێ بنه‌مای موحاره‌به به ئێعدام مه‌حكووم كرا. ناوبراو ماوه‌ی سێ مانگه له مافی په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونی و چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه و ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌هۆی تێكچوونی دۆخی ته‌ندرووستی ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا، به‌ڵام پاش مه‌عاینه‌ی پزیشكی گه‌ڕێندرایه‌وه زیندان.